هاتوچۆى هه‌ولێر شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا و سه‌باره‌ت به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پردى نوێى سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر - مووسڵ، هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/12/2019، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگادارى سه‌رجه‌م شۆفێران ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌مڕۆ ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه پردى نوێى سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر - مووسڵ كرا، كه خه‌بات و كه‌له‌كیش به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ولێر و دهۆكیش به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه چه‌ند ڕۆژیك ده‌خایه‌نێت، بۆیه شۆفێران بۆ هاتوچۆیان ده‌توانن پردی كۆن وه‌كه‌وو ڕێگای جێگره‌وه و بۆ چوون و هاتن، به‌كار بهێنن، تا نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ته‌واو ده‌بێت.