ئەعرەجی: جەخت دەكەینەوە كەپێویستە هێزە بیانیەكان لەعێراق دەربچن
دیجیتال میدیای سپێده
راوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق رایگه‌یاندوه: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه‌پێویسته هێزه بیانییه‌كان ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تین له‌وڵاتدا ده‌ربچن به‌پێى خشته‌یه‌كى كاتى ورێككهوتنیش له‌سه‌ر بكرێت.
قاسم ئه‌عره‌جى، راوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق له‌ماوه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى كه‌نه‌دا له‌به‌غدا، ئاماژه‌ى بهوهكردوه: كه‌پێویسته هێزه بیانییه‌كان له‌عێراق به‌پێى خشته‌یه‌كى كاتى ده‌ربچن، كهوڵاتى كه‌نه‌داش ئه‌ندامه لههاوپهیمانى نێوده‌وڵه‌تى.
ئه‌عره‌جى له‌رێگه‌ى باڵیوزى كه‌نه‌داوه داوایكردوه ئه‌و وڵاته به‌شدارى له‌دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى قه‌زاى شنگالدا بكات، وهه‌روه‌ها تاوتوێى دۆخى كه‌مپى هۆلى سنورى له‌گه‌ڵ سوریا دا كردوه، كهوڵاتانى ئه‌ورۆپا داوایان له‌عێراق كردوه، چه‌كداره داعشه بیانییه‌كان كهلایهن هه‌سه‌ده‌وه له‌سوریا ده‌ست به‌سه‌ركراون بگوازرێنه‌وه بۆ عێراق ولهم وڵاته دادگایى بكرێن، به‌ڵام عێراق ئه‌و پێشنیاره‌ى رهتكردوتهوه.