لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری وهڵامى پهرمانتارێكى پارتى دهداتهوه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لهسهر قسهى پهرلهمانتارێكى پارتى، لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوهو رایگهیاند: ئەو وتانەى ئەو پەرلەمانتارە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیەنین؛ بەهیچ شێوەیەک شتی لەو جۆرە نییە
له روونكردنهوهكهدا هاتووه، لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانی کوردستاندا، ٢٧/٤، پەرلەمانتارێکی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قسەكانیدا ئاماژەى بەوەداوە کە بەرێز سەرپەرشتیاری لیژنەى باڵاى تۆماری بایۆمەتری ئیمزا لەسەر ئەو فەرمانە ناکات کە فرە مووچەی نایاسایی و بن دیوارەکان فەسڵ بکرێن.
لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری ئاماژهى بهوهشكردووه، وەک لیژنەى باڵاى تۆماری بایۆمەتری ئەو ووتانەى ئەو پەرلەمانتارە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیەنین؛ بەهیچ شێوەیەک شتی لەو جۆرە نییە و دوا بڕیاری لیژنەش لەبارەیەوە ئەوە بوو كە مووچەی ١٦٥٠٥ كەس كە فرە مووچەی نایاساییان ھەبوو راگیراوە و لەھەمانكاتددا ئێستا لێكۆڵینەوە دەكرێت لە موچەی زیاتر لە ٣٦٠٠٠ مووچەخۆریتر و دواتریش بڕیار لەسەر ئەوانیش دەدرێت. بۆیە دیارە ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزە لەبێ ئاگایی خۆیەوە ئەو قسانەی كردووە، بۆ هەموو لایەکیشی روون دەکەینەوە کەپرۆسەى بایۆمەتری بەردەوامە و یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکانی کابینەکانی هەشت و نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.