هەواڵی کوردستان ئێستا

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێمس جێفرى كۆبووه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێمس جێفرى كۆبووه‌وه‌
نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێمس جێفرى كۆبووه‌وه‌

2020-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17/2/2020 له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز جێمس جێفرى، نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا و شاندێكى یاوه‌رێكى كرد.

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانى بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت و پشتگیرى له‌ هه‌ر هه‌نگاوێكیان بۆ ڕێككه‌وتن و یه‌كخستنى ڕیزه‌كانیان ده‌كات له‌پێناو دابینكردنى مافه‌كان و پێگه‌یه‌كى باشتر بۆ كورد له‌ ئێستاى و داهاتووى سووریادا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سووریا و هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سووریا و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى و ڕاگرتنى شه‌ڕ و كوشتار له‌و وڵاته‌ تاوتوێ كران، ڕۆڵ و ئاماده‌یى و كاریگه‌ریى هێزه‌ هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش له‌ سووریا و پێویستیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌مووان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌ى سیاسیى ئاشتیانه‌ و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، دووپات كرایه‌وه‌.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان له‌مباره‌یه‌وه خرایه به‌ر باس و تیشک خرایه‌ سه‌ر مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر له‌ عێراق و سووریا و چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى به‌ هاوكاریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌روه‌ها باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، کرا.