هەواڵی کوردستان ئێستا

سنووردارکردنی هاتوچۆ لە هۆڵەندا کۆتایی هات

سنووردارکردنی هاتوچۆ لە هۆڵەندا کۆتایی هات
سنووردارکردنی هاتوچۆ لە هۆڵەندا کۆتایی هات

2021-04-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ٢٣ی کانوونی دووەمەوە هاتوچۆ لە هۆڵەندا سنووردار کرابوو، بەڵام لەمڕۆوە بەشێک لە رێوشوێنەکان کەمکرانەوە.

لە ٢٣ی کانوونی یەکەمدا لە کاتژمێر ٢١:٠٠ بۆ کاتژمێر ٠٤:٣٠ هاتوچۆ قەدەغە کرا و لە ٣١ی ئاداردا کاتی قەدەغەکردنەکە گۆڕا بۆ ٢٢:٠٠ تا ٠٤:٣٠.

بەڵام لەئێستادا بەتەواوی قەدەغەی هاتوچۆ لابراوە و ئەمشەویش بۆ یەکەمجار لە مزگەوتەکانی هۆڵەندا نوێژی تەراویح دەکرێت.

چێشتخانەکانی ئەو وڵاتەش کە لە یەکی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە داخراون و تەنها بە دێلیڤەری کار دەکەن لە کاتژمێر ١٢:٠٠ بۆ کاتژمێر ١٨:٠٠ دەتوانن بە لەبەرچاوگرتنی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی تەنها بەشی بالکۆنەکانیان بکەنەوە و تا ٥٠ کەس میوانداری بکەن.

بەهەمان شێوە بازاڕەکان کە لە سێی ئادارەوە داخرابوون بەمەرجی لەبەرچاوگرتنی دوورەپەریزی کۆمەڵایەتی، دەکرێنەوە.

لە رێوڕەسمەکانی بەخاکسپاردنیشدا لەبری ٥٠ کەس، ١٠٠ کەس دەتوانن بەشداری بکەن.

ئەگەر ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە بەرەو کەمتر بڕوات ئەوا لە ١١ی ئایارەوە قۆناغی دووەمی کەمکردنەوەی رێوشوێنەکان دەستپێدەکات.