هەواڵی کوردستان ئێستا

كەلار.. دایەنگەیەكی ناحكوومی‌ بەڕووی‌ منداڵاندا كرایەوە

كەلار.. دایەنگەیەكی ناحكوومی‌ بەڕووی‌ منداڵاندا كرایەوە
كەلار.. دایەنگەیەكی ناحكوومی‌ بەڕووی‌ منداڵاندا كرایەوە

2019-12-12 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

ئەمڕۆ پێنجشەمە 12/12/ 2019 ، لە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، دایەنگەی (بەی بی)ی ناحكوومی‌ بە فەرمی‌ بەڕووی‌ منداڵاندا كرایەوە.

لە بۆنەی‌ كردنەوەی‌ ئەو دایەنگەیەدا، دەروون عومەر، بەرێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی گەرمیان، وێڕای‌  پیرۆزبایی‌ و هیوای‌ سەركەوتن، جەختی‌ كردەوە لەسەر باشتر جێبەجێكردنی‌ سیستەمی‌ دایەنگەكان لەپێناو بەدیهێنان ‌و دروستكردنی‌ ژینگەیەكی‌ گونجاو بۆ گەشەی‌ هەمەلایەنەی‌ منداڵان کردەوە".

دواتر بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دایەنگە ئەهلییەكان یارمەتیدەرێكی باشن بۆ ئەو دایكانەی لە دامودەزگاكانی حكوومەتدا كار دەكەن و دەبنە هۆكاری كارئاسانی بۆیان".

 دایەنگەی‌ (بەی بی) پاش جێبەجێكردنی‌ سەرجەم یاسا و ڕێنماییەكان ئێستا خاوەن مۆڵەتی‌ فەرمیی‌ كاركردنە بۆ خزمەتكردنی‌ منداڵانی‌ تەمەن لە (۲مانگەوە و بۆ 4) ساڵ ‌و لەژێر چاودێریی‌ تەواوی‌ بەڕێوەبەرایەتیی‌ گشتی‌ چاودێری ‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتیی‌ گەرمیاندایە".