English | عربي

له‌ خانه‌قین بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕووى دا


له‌ خانه‌قین بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕووى دا

2018/02/19 | 15:17

(هەواڵ كوردستان)- هاووڵاتییان هه‌ستیان پێى كردووه

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكى فه‌رمیدا ئاشكراى كرد، كه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ خانه‌قین ڕووی داوه‌.

دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19/2/2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، تێیدا باس له‌وه‌ كراوه‌، كاتژمێر 2 و 2 خوله‌كى دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ دووریی هه‌شت كیلۆمه‌تر له‌ خانه‌قین تۆمار كرا، هه‌روه‌ها بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ دووریى 140 كیلۆمه‌تر له‌ وێستگه‌ى تۆماركردن له‌ شارى سلێمانى بووه‌، هه‌روه‌ها له‌ دووریی 20 كیلۆمه‌تر له‌ جه‌له‌ولا.له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ پله‌ى 4.7 پله‌ى ڕێخته‌ر بووه‌ و هاووڵاتییانى ناوچه‌كه‌ش، هه‌ستیان پێى كردووه‌.

 

 

 

 

ده‌قى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان:








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending