هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ 2015ه‌وه‌ تا ئه‌مساڵ ژماره‌ى موسوڵمانان 900 هه‌زار كه‌س له‌ ئه‌ڵمانیا زیادیكردوه‌

له‌ 2015ه‌وه‌ تا ئه‌مساڵ ژماره‌ى موسوڵمانان 900 هه‌زار كه‌س له‌ ئه‌ڵمانیا زیادیكردوه‌
له‌ 2015ه‌وه‌ تا ئه‌مساڵ ژماره‌ى موسوڵمانان 900 هه‌زار كه‌س له‌ ئه‌ڵمانیا زیادیكردوه‌

2021-04-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

نوسینگه‌ى فیدڕاڵى كۆچ و په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیا توێژینه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرایكردوه‌ ژماره‌ى موسوڵمانان به‌شێوه‌یه‌كى تێبینیكراو له‌م ساڵانه‌ى كه‌مى رابردودا له‌ وڵاته‌كه‌یان زیادیكروه‌، به‌شێوه‌یه‌ك گه‌یشتوه‌ته‌ 5 ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار كه‌س ئه‌مه‌ش به‌هۆى كۆچكردنى په‌نابه‌ران بۆ ئه‌و وڵاته‌.

سایتى "ئه‌ره‌بیك پۆست" بڵاویكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌كه‌ 5 ملیۆن و 3 سه‌د هه‌زار بۆ 5 ملیۆن و 6 سه‌د هه‌زار كه‌س ئێستا له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ژین، ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌ 6 پۆینت 4 له‌سه‌دا تا 6 پۆینت 7 له‌ سه‌دا له‌ كۆى گشتیى ژماره‌ى دانیشتوانى ئه‌و وڵاته‌.

به‌ به‌راورد به‌ ئه‌نجامه‌كانى دوایین توێژینه‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵى 2015ه‌دا ئه‌نجامدراوه‌، ژماره‌ى موسوڵمانان به‌ نزیكه‌ى 900 هه‌زار كه‌س له‌ ئه‌ڵمانیا زیادیكردوه‌.