هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو و سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوونه‌وه‌

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو و سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوونه‌وه‌
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو و سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوونه‌وه‌

2021-04-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 29/4/2021 مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵا پێشوازی له‌ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د صالح سه‌رۆككۆماری عێراق و شاندێكی باڵای یاوه‌ری كرد .

له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا دواین پێشهاته‌ سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه‌ و عێراقیان تاوتوێكرد و ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر پاراستنی پێگه‌ی كورد له‌ به‌غدا و زه‌روره‌تی یه‌كریزی گه‌لی كورد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تكردن پێیان كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا.

هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری عێراق رۆڵی مێژویی و پێگه‌ی ئه‌مینداری گشتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی به‌رزنرخاند و رایگه‌یاند یه‌كگرتوو هه‌میشه‌ خه‌مخۆربووه‌ بۆ میله‌ت و له‌خزمه‌تكردن درێغیان نه‌كردووه‌.

له‌كۆتاییدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراقی كرد و ستایشی رۆڵی به‌رێزیانی كرد له‌ عێراق و ئه‌م سه‌ردانه‌شی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌گرنگ زانی.