بكوژانی ساردەمەنی فرۆشەكەی گەڕەكی ڕاپەڕین دەستگیركران
خەڵك- لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجێك مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەوی ڕابردوو لەگەڕەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی لەئەنجامی دەمەبۆڵەی نێوان دوو دراوسێ دوكان شەڕ و ئاڵۆزی دروست بوو لەئەنجامدا خاوەنی یەكێك لە دوكانەكان (دوكانی ساردەمەنی) كە بەچەقۆ هێرشی كرابووە سەر و بریندار بوو، گیانی لەدەستدا . ڕاشیگەیاند، دەستبەجێ هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتباری سەرەكی ڕووداوەكە، كە هەڵاتبوو لەچەند گەڕەكێك لەولای شوێنی ڕووداوەكە لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیركرا. ئاشكراشی كرد، خاوەنی كافتریاكەیە و تۆمەتبارێكی تریش، كە هاوكاری كوشتنەكە بووە […]
The post بكوژانی ساردەمەنی فرۆشەكەی گەڕەكی ڕاپەڕین دەستگیركران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.