هەواڵی کوردستان ئێستا

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سه‌باره‌ت به‌ شه‌وی قه‌در ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سه‌باره‌ت به‌ شه‌وی قه‌در ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سه‌باره‌ت به‌ شه‌وی قه‌در ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد

2021-04-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌باره‌ی شه‌وی قه‌دری پیرۆز له‌مانگی ره‌مه‌زان ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و رایگه‌یاند،


لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کردووە، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی نوێژخوێنان ئەم بڕیارانەیان بۆ شەوی قەدر داوە:

یه‌كه‌م:شەوی قەدری پیرۆز لە کاتژمێر 12:00ـی شەو تاوەکو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن

دووه‌م: مەرجە ھەموو کەسێک لەنێو مزگەوت ماسک ببەستێت

سێیه‌م: دەستنوێژ لە ماڵەوە هەڵدەگیرێت، نوێژخوێنان بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیان دەھێنن و دووری نێوانيان رەچاو بکرێ لە مەتر و نيوێك تاوەکو دوو مەتر

چواره‌م:خواردن و خواردنەوە پێشکەش ناکرێت و دەبێت پاکوخاوێنیی مزگەوت بەگشتی بپارێزرێت.

پێنجه‌م: پاراستنی پاك و خاوێنی ناو مزگه‌وت به‌گشتی

شه‌شه‌م:لەکاتی بوونى سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی كارگێڕی و ياسايی بەرامبەر سەرپێچيكاران

حه‌وته‌م: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێکردنی رێنوێنییەکان دەکەن

هه‌شته‌م: دەزگاکانی راگەیاندن دوای (رێپێدانی ئەوقافی پارێزگا) دەتوانن رووماڵی شەوی قەدر لە مزگەوتەکان بکەن
نۆیه‌م: ئه‌م رێنمایانه‌ له‌شه‌وی قه‌دری پیرۆز له‌لایه‌ن مامۆستای ئایینی مزگه‌وت و نوێژخوێنان وه‌ك خۆی جێ به‌جێ ده‌كرێن

ئەمڕۆ هەینی 30-4-2021 هاوکاتە لەگەڵ 18ـەمین رۆژی رەمەزان و شەوانی قەدر لە 10 رۆژی کۆتایی مانگی رەمەزاندایە. لە شەوی 27ـی رەمەزانیش، موسڵمانان بەزۆری لە مزگەوتەکان کۆدەبنەوە.