وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سه‌باره‌ت به شه‌وی قه‌در ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد
دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌باره‌ی شه‌وی قه‌دری پیرۆز له‌مانگی ره‌مه‌زان ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و رایگه‌یاند،
لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کردووە، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی نوێژخوێنان ئەم بڕیارانەیان بۆ شەوی قەدر داوە:
یه‌كه‌م:شەوی قەدری پیرۆز لە کاتژمێر 12:00ـی شەو تاوەکو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن
دووه‌م: مەرجە ھەموو کەسێک لەنێو مزگەوت ماسک ببەستێت
سێیه‌م: دەستنوێژ لە ماڵەوە هەڵدەگیرێت، نوێژخوێنان بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیان دەھێنن و دووری نێوانيان رەچاو بکرێ لە مەتر و نيوێك تاوەکو دوو مەتر
چواره‌م:خواردن و خواردنەوە پێشکەش ناکرێت و دەبێت پاکوخاوێنیی مزگەوت بەگشتی بپارێزرێت.
پێنجه‌م: پاراستنی پاك و خاوێنی ناو مزگه‌وت به‌گشتی
شه‌شه‌م:لەکاتی بوونى سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی كارگێڕی و ياسايی بەرامبەر سەرپێچيكاران
حه‌وته‌م: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێکردنی رێنوێنییەکان دەکەن
هه‌شته‌م: دەزگاکانی راگەیاندن دوای (رێپێدانی ئەوقافی پارێزگا) دەتوانن رووماڵی شەوی قەدر لە مزگەوتەکان بکەن
نۆیه‌م: ئه‌م رێنمایانه له‌شه‌وی قه‌دری پیرۆز له‌لایه‌ن مامۆستای ئایینی مزگه‌وت و نوێژخوێنان وه‌ك خۆی جێ به‌جێ ده‌كرێن
ئەمڕۆ هەینی 30-4-2021 هاوکاتە لەگەڵ 18ـەمین رۆژی رەمەزان و شەوانی قەدر لە 10 رۆژی کۆتایی مانگی رەمەزاندایە. لە شەوی 27ـی رەمەزانیش، موسڵمانان بەزۆری لە مزگەوتەکان کۆدەبنەوە.