وەزارەتی كشتۆكاڵ: عێراق لەرێزبەندی چوارەمینە لە هەناردەكردنی خۆرمادا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وه‌زاره‌تى كشتۆكاڵى عێراق ئاشكرایكرد: عێراق توانیویه‌تى شوێنی خۆى بگرێته‌وه لهڕكابهریكردن له‌به‌رهه‌مهێنانى خۆرما وههناردهكردنى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات كهلهرێزبهندى چواره‌م دێت لهههناردهكردندا.
حه‌مید نایف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتۆكاڵى عێراق رایگه‌یاندوه: به‌پێى رێزبهندییهكى جیهانى، عێراق لهرێزبهندى چواره‌مین وڵات دێت لهههناردهكردنى خۆرما وبهرههمهێنانى خۆماڵیشى گه‌یشتووه‌ته 735 هه‌زار تۆن.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: ساڵى رابردوو عێراق 600 تۆن له‌جۆره جیاوازه‌كانى خۆرماى بۆ وڵاتانى جیهان هه‌نارده‌ى كردوه.
نایف گوتیشى: ژماره‌ى دار خۆرماكان لهباخچهكان دا گه‌یشتووه‌ته 17 ملیۆن دارى خۆرما، ولهماوهى ساڵى 2019 دا حكومه‌تى عێراق قهدهغهیكرد خۆرما ودۆشاوهكهى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات هاورده بكرێت، ئه‌مه‌ش بۆه هۆى گرنگیپێدانى زیاتر بهباخچهكانى خۆرما.
راشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تى كشتۆكاڵ نرخه‌كانى كڕینى خۆرما له‌جوتیاران به‌رزكردۆته‌وه، له200 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 700 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر تۆنێك لهخۆرما، وگوتی: له‌ئێستا دا خۆرماى عێراق بۆ هه‌ریه‌كه له‌هندستان وتوركیا وسوریا وئیمارات وبهندگلادیش وبه‌شێك له‌وڵاته ئه‌وروپییه‌كان وئه‌مریكا هه‌نارده ده‌كرێت.
له‌ماوه‌ى ساڵانى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو دا، عێراق لهرێزبهندى یه‌كه‌م ده‌هات له‌سه‌رانسه‌رى جیهان له‌به‌رهه‌مهێنانى خۆرما دا، كه‌زیاتر له‌ملیۆنێك و500 هه‌زار تۆنیان هه‌نارده ده‌كرد، وژماره‌ى دار خۆرماكانیش زیاتر بوو له 33 ملیۆن دار، به‌ڵام له‌ساڵانى نه‌وه‌ده‌كان عێراق هاته‌وه رێزبه‌ندى حهوتهمین وڵات بهههناردهكردنى 200 هه‌زار تۆن و ژماره‌ی داره‌كانیش گه‌یشته كه‌متر له 9 ملیۆن دار.