هەواڵی کوردستان ئێستا

یادی 19 ساڵەی شەهید كردنی فرەنسۆ هەریری كرایەوە

یادی 19 ساڵەی شەهید كردنی فرەنسۆ هەریری كرایەوە
یادی 19 ساڵەی شەهید كردنی فرەنسۆ هەریری كرایەوە

2020-02-18 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بە ئامادەبوونی ئەحمەد كانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و عەلی حوسێن بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندیەكانی كوردستانی و عێراقی و د. فرسەت سۆفی پارێزگای هەولێر و ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان  لە نزیك مزگەوتی سپی شاری هەولێر و لەسەر شەقامی 60 مەتری، یادی 19 ساڵەی شەهید كردنی تێكۆشەری كورد فرەنسۆ هەریری كرایه‌وه‌ كە لە بەرەبەیانی 18 ی شوباتی 2001 لە كردەوەیەكی تیرۆریستیدا شەهید كرا.

لە مەراسیمی یادكردنەوەكە، ئامادەبووان گوڵی سووریان لە شوێنی شەهید بوونی فرەنسۆ هەریری دانا و ڕێز و وەفایان بۆ خەبات و تێكۆشانی نیشاندا.

رۆژی 18ـی شوباتی 2001، ژمارەیەک چەکداری تیرۆریست لە شەقامی 60 مەتریی هەولێر، فەرەنسۆ هەریری‌یان کردە ئامانجی کردەوە چەپەڵەکانیان و شەهیدیان کرد.

 

فایزه‌ كۆیی