ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستا سەید رەشاد دەكات
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
بە بۆنەی كۆچی دوای كەسایەتی ناوچەی هەورامان ( مامۆستا سەید رەشاد ) بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسە نامەیەك ئاراستەی بنەماڵەكەی دەكات.
ئەمە دەقەكەیەتی :
بسم الله الرحمن الرحيم
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ
وەفاتی زانای بەتەقواو كەسایەتی ناوچەی هەورامان مامۆستا سید رشاد ، خەمباری كردین.. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم بەجەنابی مامۆستا سید عبدالرحمان سجادی وگشت كەسوكارو خزمان دەگەیەنم.،
لەخودای باڵادەست داواكارم مەرحوم بەپلەی بەهەشت شادبكات و سەلامەتی وئەجرو سەبریش بە گشت بنەماڵەو خزمان ببەخشێ ..
إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون
براتان
صلاح الدين محمد بهاءالدين
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
1-5-2021