فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با له سلێمانی داده‌خرێت
دیجیتاڵ میدیای سپێده
كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌هۆى زۆرى تۆشبوون به په‌تاى كۆرۆنا له‌نێو فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با، ده‌وامى ئه‌م فه‌رمانگه‌یه بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك راده‌گیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئاگاداری دانیشتوانی ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان به‌گشتی و به‌هۆی توشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌رانی به‌شی خه‌ده‌مات و فرۆشتنی وزه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی به‌په‌تای كۆرۆنا و گیان له‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێكمان،، له‌م ئه‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌وام له‌و به‌شه راده‌گیرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: داواكارین هاووڵاتیان بۆ مامه‌ڵه‌ی كاروباروی وزه و تاپۆ و روخاندنى خانوو، پشكنینى پێوه‌رى كاره‌با و پاكتاوى پاره‌ى كاره‌با سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى نه‌كه‌ن.