لەبەندینخانەیەكی پارێزگای موسەننا 21 زیندانیكراو هەڵاتن
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای موسه‌ننا رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له بهندینخانهیهكی موسه‌ننا 21 زیندانیكراوی دۆسیه‌ی تیرۆر و مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌ڵاتون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌منی، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له به‌ندینخانه‌ی "هیلال"ی پارێزگای موسه‌ننا كه تایبه‌ته به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان و دۆسیه‌ی تیرۆر، 21 (بیست و یه‌ك) زیندانیكراو هه‌ڵهاتوون، له‌ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان ژماره‌یه‌كیان دهستگیربكهنهوه و گه‌ڕانیش به‌دوای ئه‌وانی دیكه‌دا به‌رده‌وامه. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌ناو شاری موسه‌ننا و ده‌روازه‌كانی ئه‌و شاره بڵاوه‌یان پێكراوه، بۆئه‌وه‌ی رێگری له هه‌ڵاتنی زیندانیكراوه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی موسه‌ننا بگرن.
له‌لای خۆیه‌وه، ئه‌حمه‌د مه‌نفی پارێزگاری موسه‌ننا، هه‌ڵاتنی زیندانیكراوه‌كانی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان له‌ئه‌ركدان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی زیندانیكراوه‌كان،
وتیشی، "بڕیارمانداوه به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كان تا ئه‌وكاته‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌هه‌ڵهاتنی به‌ندكراوه‌كان ده‌كرێت".