هەواڵی کوردستان ئێستا

بارینی ته‌رزه‌ زیانی به‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی وان گه‌یاند

بارینی ته‌رزه‌ زیانی به‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی وان گه‌یاند
بارینی ته‌رزه‌ زیانی به‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی وان گه‌یاند

2021-05-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

بارینی ته‌رزه‌ زیانی به‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی قه‌زای باشكاله‌ سەربە پارێزگای وان له‌ باكوری كوردستان گه‌یاندووه‌.

ئێواره‌ی دوێنێ ته‌رزه‌یه‌كی به‌هێز جێگای ئه‌و بارانه‌ی گرته‌وه‌ كه‌ له‌ به‌یانییه‌وه‌ له‌ باشكاله‌ ده‌باری.

به‌هۆی بارینی ته‌رزه‌وه‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كان سپییان پۆشی و شۆفێرانیش به‌ زه‌حمه‌ت هاتوچۆیان پێ ده‌كرا. دلۆپه‌ ته‌رزه‌كان‌ كه‌ قه‌باره‌یان هێنده‌ی گوێز ده‌بوو زیانی زۆری به‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان و باخچه‌ی سه‌وزه‌ و میوه‌ گه‌یاند.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاژه‌ڵداران كه‌ ئاژه‌ڵه‌كانیان بۆ له‌وه‌ڕاندن بردبوونه‌ ده‌شتوده‌ر، به‌هۆی ته‌رزه‌كه‌وه‌ ناچار بوون بگه‌ڕێنه‌وه‌ گوند. ​​​​​​​