هەواڵی کوردستان ئێستا

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: پابەندین بە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: پابەندین بە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: پابەندین بە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە

2021-05-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

کۆنسولخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر پاڵپشتیکردنی وڵاتەکەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی عێراق دووپاتکردەوە بۆ دڵنیاییدان لەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەتەواوەتی شکستی پێهێنراوە.

کۆنسولخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە پەیامێکدا کە لە پەیجی تایبەتی کۆنسولخانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خێزانی ئەو پێشمەرگانە دەکات کە لە هێرشێکی داعشدا لە پردێ گیانیان سپارد.

لە پەیامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەمریکا پابەند دەمێنێتەوە بە راوەستان هاوشانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی عێراق بۆ دڵنیاییدان لەوەی داعش بەتەواوەتی شکستی پێهێنراوە.

درەنگانی شەوی هەینی لەسەر شەممەی رابردوو، تیرۆریستانی داعش لە سنووری پردێ پەلاماری خاڵێکی پێشمەرگەیان دا و بەمھۆیەوە رووبەڕووبوونەوە دروست بوو.

لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەکەدا، سێ پێشمەرگە شەھیدبوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.