هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا کۆدەبێتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا کۆدەبێتەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا کۆدەبێتەوە

2020-02-18 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە 2020/2/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆما لە گەڵ جوزێپێ کۆنتێ سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئیتالیا و هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئیتالیای کرد بۆ پشتیوانیی  بەهێزی لە شەڕی دژ بە داعش و راهێنان بە پێشمەرگە . سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم کرد بۆ بەهێزکردنی ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستا ن.
تیشکیشی خستە سەر کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەم و ئاسانکاریکردن بۆ پرۆسەی وەبەرهێنان . هیوای خواست وەبەرهێنانی ئیتالی لە کوردستاندا گەشە بسەنێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەومیدان بە هەماهەنگی و پشتگیریکردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەربڕی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش. هەروەها جەختیشی لە دۆستایەتی ئیتالیا و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە گەل هەرێمی کوردستان کردەوە بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ئیتالی لە هەرێمی کوردستان.