هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌مڕۆ یەکەم گەشتی هێنانەوەی عێراقییە گیرخواردووەکان لە هیندستانەوە ئەنجام دەدرێت

ئه‌مڕۆ یەکەم گەشتی هێنانەوەی عێراقییە گیرخواردووەکان لە هیندستانەوە ئەنجام دەدرێت
ئه‌مڕۆ یەکەم گەشتی هێنانەوەی عێراقییە گیرخواردووەکان لە هیندستانەوە ئەنجام دەدرێت

2021-05-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانیی مەدەنی عێراق رایگه‌یاند،سێشه‌ممه‌ یەکەم گه‌شتى هێنانه‌وه‌ى هاووڵاتییە گیرخواردووه‌كانی وڵاتەکەی لە هیندستانەوە ئەنجام دەدەرێت.

ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانىی مەدەنی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، "بۆ هاووڵاتییانمان له‌ هیندستان ئه‌وه‌ ده‌خه‌ینه‌ڕوو کە ئه‌مڕۆ گه‌شتى یه‌كه‌مى گیرخواردووه‌كان لەلایەن هێڵى ئاسمانى عێراقییەوە ئەنجام دەدرێت".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە چه‌ند گه‌شتێكى دیکە به‌مه‌به‌ستى گەڕاندنەوەی سەرجەم هاووڵاتییە عێراقییە گیرخواردووەکان لە هیندستانەوە بۆ عێراق رێکدەخرێت.

رۆژی سێشەممەی رابردوو، وەزارەتی گواستەوەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی مەترسیی رەوشی کۆرۆنا لە هیندستان و وەک هەنگاوێک بۆ رێگرتن لە گواستەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، بڕیاردراوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق لەگەڵ هیندستان رابگیرێت.

پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق، مسته‌فا كازمى لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردبوو بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بەمەبەستی هێنانه‌وه‌ى عێراقییه‌ گیرخواردووه‌كان لە هیندستانەوە بۆ عێراق.