هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی ئیدارەی ئەمریکا كۆبووه‌وه‌

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی ئیدارەی ئەمریکا كۆبووه‌وه‌
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی ئیدارەی ئەمریکا كۆبووه‌وه‌

2021-05-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ھەماھەنگیی و ھاوکارییە ھاوبەشەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن لەسەرجەم بوارەکاندا لەگەڵ شاندێکی ئیدارەی ئەمریکا، تاوتوێ کرد.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا کازمی لە بەغدا پێشوازی لە شاندێکی ئیدارەی ئەمریکا کردووە کە پێکھاتووە لە رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، برێت ماکگۆرک و راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دیریک شۆڵیت و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، جۆی ھود و جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، دانا ستروڵ.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە دیدارەکەدا، ھەماھەنگیی و ھاوکارییە ھاوبەشەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن لەسەرجەم بوارەکاندا تاوتوێکراوە، ھەروەھا لەبارەی ئەنجامی گفتوگۆکانی ستراتیجیی نێوان عێراق و ئەمریکا گفتوگۆکراوە بەتایبەتیش ئەوەی کە پەیوەستە بە کشاندنەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لەگەڵ گەشەپێدان بە ھاوکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بوارەکانی ئابووریی، رۆشنبیری و بازرگانیی.

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە میانی دیدارەکەدا، باس لە ھاوکارییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە بوارەکانی تەندروستیی و بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا کراوە.

دوێنێ دووشەممە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھوشیار زێباری رایگەیاندبوو کە چواری ئەم مانگە شاندێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا سەردانی عێراق دەکات.