هەواڵی کوردستان ئێستا

گوندی كێسته‌ چۆلكرا

گوندی كێسته‌ چۆلكرا
گوندی كێسته‌ چۆلكرا

2021-05-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌مرۆ كاتژمێری 6 ئێواره‌ له‌گوندی كێسته‌ هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ ته‌قه‌یان له‌یه‌كه‌یێكی سوپای توركیا كرد و ئه‌وانیش ولامیان داوه‌ دوایی شه‌ڕه‌كه‌یان چووه‌ ناو گوندی كێسته‌

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گوندی كێسته‌ به‌ سپێده‌ی رایگه‌یاند: سه‌ره‌تا شه‌ڕه‌كه‌ دووسێ كیلۆ مه‌تر دووربوو له‌گوندی ، دوای شه‌ره‌كه‌یان هێنایه‌ ناو گوند و فرۆكه‌كانی توركیا بۆردمانی ناو گونده‌كه‌یان كردووه‌ ، دانیشتوانی گوندیش ناچار بوونه‌ ماله‌كانیان جێبهێلن و گوند چۆلبكه‌ن.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سپێده‌ : ئێستا شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان هه‌یه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زیانه‌كان نیه‌