هەواڵی کوردستان ئێستا

زیاتر لە 10 سەندیكاو رێكخراوی بەریتانی سەركۆنەی ئیسرائیل دەكەن

زیاتر لە 10 سەندیكاو رێكخراوی بەریتانی سەركۆنەی ئیسرائیل دەكەن
زیاتر لە 10 سەندیكاو رێكخراوی بەریتانی سەركۆنەی ئیسرائیل دەكەن

2021-05-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌ گه‌ڕه‌كى "شێخ جه‌راح" له‌ قودسى داگیركراودا، ئیسرائیلى داگیركار داواى له‌ ژماره‌یه‌ك خێزانى فه‌له‌ستینى كردووه‌ خانووه‌كانیان جێبێڵن به‌ بیانووى ئه‌وه‌ى زه‌وییه‌كانیان بوه‌ته‌ كۆمپانیاى نیشته‌جێكردنى جوله‌كه‌كان.

شه‌وى رابردووش پێكدادان له‌ نێوان ئه‌و خێزانه‌ فه‌له‌ستینییانه‌ و هێزه‌كانى داگیركارى رویدا و به‌گوێره‌ى مانگى سورى فه‌له‌ستینى، له‌و پێكدادانانه‌دا 22 فه‌له‌ستینى برینداربونه‌، هێزه‌كانى داگیركارى جوله‌كه‌ش 5 گه‌نجی فه‌له‌ستینیان ده‌ستگیركردوه‌.

14 سه‌ندیكا و رێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌ به‌ریتانیا داوا له‌ حكومه‌تى وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن رێوشوێن بگرێته‌به‌ر له‌باره‌ى پاكتاوى ره‌گه‌زى كه‌ ئیسرائیل له‌ قودسى داگیركراو دژى فه‌له‌ستینییه‌كان په‌یڕه‌وى ده‌كات.
ئه‌و سه‌ندیكاو رێكخراوانه‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ى ئیسرائیلیان كرد كه‌ به‌ نایاسایى خێزانه‌ فه‌له‌ستینییه‌كان له‌سه‌ر خانووه‌كانیان ده‌رده‌كات و راده‌ستى جووله‌كه‌ نیشته‌جێكراوه‌كانى ده‌كات.

ئه‌و سه‌ندیكاو رێكخراوانه‌ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ئیسرائیل ده‌ستكاری دیموگرافى و پاكتاوى ره‌گه‌زى كردوه‌، ئه‌وه‌ى له‌ گه‌ڕه‌كى "شێخ جه‌راح" له‌ قودس روده‌دات، به‌ نمونه‌ هێناویانه‌ته‌وه‌.