هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکوەزیرانی عێراق نامەیەک بۆ به‌شار ئه‌سه‌د دەنێرێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق نامەیەک بۆ به‌شار ئه‌سه‌د دەنێرێت
سەرۆکوەزیرانی عێراق نامەیەک بۆ به‌شار ئه‌سه‌د دەنێرێت

2021-05-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دوایین پێشهاتەکانی سیاسیی و ئەمنیی نامەیەکی بۆ سەرۆکی رژێمی سووریا، بەشار ئەسەد نارد.

ئاژانسی هەواڵی سووریا(سانا) بڵاویکردەوە کە بەشار ئەسەد پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز کردووە.

لە دیدارەکەدا، فالح فەیاز نامەیەکی مستەفا کازمی گەیاندووەتە بەشار ئەسەد کە ناوەڕۆکەکەی پەیوەندارە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە هاوبەشەکان لەگەڵ دوایین پێشهاتەکان لەسەر هەردوو ئاستی سیاسیی و ئەمنیی.

لە نامەکەدا بە تایبەت باس لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر بەتایبەت لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوە.

لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی سووریا لە بەغدا ئامادەی بوو، لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئاڵنگارییەکان ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکان کراوە و لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی و راوێژ لەنێوان هەردوو وڵآت لە سەرجەم بوارەکاندا کراوەتەوە.