هەواڵی کوردستان ئێستا

كونسولی گشتی ئه‌لمانیا له‌هه‌ولێر: دژی بڕیاری زیندانی كردنی چالاكوانانی بادینان هاته‌ ده‌نگ

كونسولی گشتی ئه‌لمانیا له‌هه‌ولێر: دژی بڕیاری زیندانی كردنی چالاكوانانی بادینان هاته‌ ده‌نگ
كونسولی گشتی ئه‌لمانیا له‌هه‌ولێر: دژی بڕیاری زیندانی كردنی چالاكوانانی بادینان هاته‌ ده‌نگ

2021-05-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌


كونسولگه‌ری گشتی كۆماری ئه‌لمانیا به‌نیگه‌رانیه‌وه‌ له‌بڕیاری دادگای ته‌مییز له‌ دژی پێنچ ڕۆژنامه‌وان و چالاكوانه‌كان ده‌ڕوانێت.

كونسولی گشتی ئه‌لمانی له‌تویتێكدا رایگه‌یاند: تێگه‌یشتن له‌بریاری دادگا ئاسان نیه‌ به‌بێ له‌به‌رده‌ستدابوونی به‌لگه‌یه‌كی روون بۆ تاوانكارییه‌ك مایه‌ی سزادان بێت و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی داداگا بێمانایه‌ و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گیانی په‌یوه‌ندییه‌ دۆستانه‌ و نزیكه‌ی نێوان ئه‌لمانیا و هه‌رێمی كوردستانی عیراقه‌.

هه‌روه‌ها له‌تویته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو :داوا له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ین ده‌سه‌لاتی خۆی به‌كاربهێنێت، بۆ ده‌ركردنی بریار یلێخۆشبوون گۆڕینه‌وه‌ی ئازادانه‌ی بیرورا له‌گه‌ل ڕۆژنامه‌وانان و چالاكوانان به‌شێكه‌ له‌كاری ڕۆژانه‌ی دیپلۆماتكاران و هه‌روه‌ها كاری ڕۆژانه‌ی كونسولگه‌ریی گشتییش.