هەواڵی کوردستان ئێستا

پۆلیسی ڕاپەڕین: لە قەڵادزێ بریندارێك گەیەنرایە نەخۆشخانە

پۆلیسی ڕاپەڕین: لە قەڵادزێ بریندارێك گەیەنرایە نەخۆشخانە
پۆلیسی ڕاپەڕین: لە قەڵادزێ بریندارێك گەیەنرایە نەخۆشخانە

2021-05-07 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک


خەڵك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: بریندارێك گەیەندرایە نەخۆشخانە. كەمێك پێش ئێستا مێردمنداڵێك بەناوی ( ئـ . ع . ق ) تەمەن 17 ساڵان، پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی ئاشتی گەیەندرایە نەخۆشخانە و پاش چارەسەری سەرەتایی بەڕێكرا بۆ سلێمانی. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونیشی كردووەتەوە، ئەو مێردمنداڵە لە لەناو كەشتی هەڵواسراوی پاركی دەروازەی قەڵادزێ یاریكردووە و پاشان بەربووەتەوە و بەو هۆیەشەوە لەهۆش خۆی چووە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 416 شۆفێری كەشتییەكە ڕاگیركرا، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە.

The post پۆلیسی ڕاپەڕین: لە قەڵادزێ بریندارێك گەیەنرایە نەخۆشخانە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.