هەواڵی کوردستان ئێستا

پارتی: ئێمە دەمانەوێت دادگا ئازایانە هەموو بڕیارێکی عادیلانە بدات

پارتی: ئێمە دەمانەوێت دادگا ئازایانە هەموو بڕیارێکی عادیلانە بدات
پارتی: ئێمە دەمانەوێت دادگا ئازایانە هەموو بڕیارێکی عادیلانە بدات

2021-05-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند: ئێمە دەمانەوێت دادگا ئازایانە هەموو بڕیارێکی عادیلانە بدات و لەژێر کاریگەری هەست و سۆز و دەستوەرداندا نەبێت، دەشڵێت: دادگا دەبێت بەرچاوی روون بێت و کەیسەکانی دیزە بەدەرخۆنە نەکرێن.

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئێمە بەر لە هەر کەسێک خۆمان بە پێشڕەوی رێزگرتن لە یاسا و وننەبوونی حەق دەزانین و پاڵپشتی ئازادی و بیروڕای ئازاد دەکەین.

راشیگەیاندووە، دادگا دەبێت بەرچاوی روون بێت و کەیسەکانی دیزە بەدەرخۆنە نەکرێن، وەک ئەوەی بینیمان بەر لە ماوەیەک دوو رۆژنامەنوسی دیاری ئەم هەرێمە لەشاری سلێمانی بێ دادگایی و بێ ئەوەی تاوانیان دەستنیشانبکرێت، لەگەڵ کۆرپەکەیان لەبەرچاوی هەموو دنیا شەهیدکران.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەبەرچاوی هەموو دنیا (موستەفای سەلیمی) بێ شەرمانە تەسلیم کرا و باوەشی کراوە و میوانداری بۆ کوردانی هەموو پارچەکان لەلایەن هەرێم لەکاتی تەنگانەدا شێوێنرا.

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت، ئێمە دەمانەوێت دادگا ئازایانە هەموو بڕیارێکی عادیلانە بدات و لەژێر کاریگەری هەست و سۆز و دەستوەرداندا نەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەکانی پەرلەمان دەبێت بزانن زەوی دزین و قاچاخی و ماددەی هۆشبەر و خواردنی بەسەرچوو و دوگی قاچاخ لەبری دروستکردنی میدیا و پەیج و جنێودان بە قازانجەکانیان و پڕکردنی گیرفانی قاچاخچییەکان، دەبێت دادگایی بکرێن چونکە بکەرانیان هیچ جیاوازییان نییە لەگەڵ ئەوانەی دەیانەوێت هەرێم لەناو ببەن، بۆیە حەق وایە بەدواداچوونی وردبکەن لەمبارەیەوە ئەگەر خەمێک بۆ سەروەری داگاو یاسا هەیە.

پێشتر مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگه‌یاند، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەوپەری نیگەرانیەوە دەڕوانێتە بڕیاری دادگای تەمیزی هەرێم لەبارەی پەسەندكردنی سزای ناعادیلانەی سەر چالاكوان و رۆژنامەنوسە دەستگیراوەكانی بادینان. پێشهاتێكی لەمجۆرە، مەترسییەكی گەورەیە لەسەر سەروەری دادگاكان، بنەماكانی مافی مرۆڤ، دیموكراسی و ئازادیی رادەربڕین لەناو هەرێم، و وێنای هەرێمی كوردستانیش لەبەرچاوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەشێوێنێت