هەواڵی کوردستان ئێستا

هەرێمی کوردستان.. ٧١٧ تووشبوون و ٩ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

هەرێمی کوردستان.. ٧١٧ تووشبوون و ٩ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا
هەرێمی کوردستان.. ٧١٧ تووشبوون و ٩ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

2021-05-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧١٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەزار و ٥١ کەس چاکبوونەتەوە، نۆ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID ١٩)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧١٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دھۆک بووە بە ٢٦٣ کەس، ٢١١ لە ھەولێر ، ١٩٩ لە سلێمانی، ٣٩ لە گەرمیان و پێنج کەسیش لە راپەڕین.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٥١ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

ھەروەھا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، چوار کەس لە دھۆک، چوار کەس لە سلێمانی و یەک کەسیش لە ھەولێر.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٦٨٨ ھەزار و ٧٩٨ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٥٥ ھەزار و ٦٦٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار ھەزار و ٨٨ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.