هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راگه‌یه‌نراوێك سه‌باره‌ت به‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راگه‌یه‌نراوێك سه‌باره‌ت به‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راگه‌یه‌نراوێك سه‌باره‌ت به‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

2021-05-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌


ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سیستەمی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە لە حکومەت ، بۆیە حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە

لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دانپێدانانەکانی پێنج تاوانبار ، ناوی چەند کونسوڵخانەیەک هاتبوو لە میانی کەیسەکەدا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیستەمی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە لە حکومەت ، بۆیە حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات.

لە هەمانکاتدا بە ڕێز وپێزانینێکی زۆرەوە ، لە ڕۆڵی هاوپەیمانەکانمان لە دیپلوماتکاران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڕوانین ، بەتایبەتی پشتیوانیکردنمان لە شەڕی دژ بە داعش.

ئێمە پابەندین بە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کاری ڕاگەیاندن و سەروەری یاسا . بەردەوامیش دەبین لە شەڕی دژ تیرۆر و پارێزگاریکردن و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانمان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلوماتییەکان لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێشینەمان دەبێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
2021/5/7