هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق.. بەفرۆكەی بێ فرۆكەوان هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد

عێراق.. بەفرۆكەی بێ فرۆكەوان هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد
عێراق.. بەفرۆكەی بێ فرۆكەوان هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد

2021-05-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرچاوەكانی هەواڵ لەعێراق ئاماژەیان بەوەكردوە: شەوی رابردوو فرۆكەیەكی بێفرۆكەوان لەنێو بنكەی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار تەقیوەتەوە.

بەپێی راپۆرتەكان، دوای رووداوەكە حاڵەتی لەناوكایان راگەیاندوە وبنكەی عەین ئەسەدیان بەتەواوی رایانگرتووە، وهاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بەفرۆكە جەنگییەكانیان چاودێری بنكەكە دەكەن.

هێرشەكە دوای چەند كاتژمێرێك دێت لەراگەیاندنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رادەستكردنی هاوكاری سەربازی بەبەهای 10.8 ملیۆن دۆلار بەهێزەكانی سوپای عێراق لەبنكەی عەین ئەسەدی ئاسمانی.

بنكەی عەین ئەسەد، هێزەكانی ئەمریكا وعێراقی تێدایە، وچەندین جارە لەماوەكانی رابردوو دا لەماوەی ئەو هەفتەیەدا بەمووشەكی هێرش دەكرێتە سەر وهیچ زیانێكی گیانیشی لێ نەكەوتووتەوە.