هەواڵی کوردستان ئێستا

‬گەشەسەندنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پەیوەستە بە سیاسەت و دیبلۆماسیەتێكی‮ ‬بەهێز

‬گەشەسەندنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پەیوەستە بە سیاسەت و دیبلۆماسیەتێكی‮ ‬بەهێز
‬گەشەسەندنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پەیوەستە بە سیاسەت و دیبلۆماسیەتێكی‮ ‬بەهێز

2020-02-19 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


سەگڤان هالو

لە ماوەی‮ ‬ئەم چەند ساڵانەدا هەرێمی‮ ‬كوردستان هەڵبەزین و دابەزینی‮ ‬زۆری‮ ‬بە خۆیەوە بینیوە هەم لەلایەك‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬چەندین هەڕەشە و مەترسی‮ ‬گەورە بوویەوە،‮ ‬لەوانەش بڕینی‮ ‬قوتی‮ ‬خەڵك و پەلامارەكانی‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعش و دواتریش هێرشی‮ ‬حەشدو سوپای‮ ‬فیدراڵی‮ ‬عێراق و هاتنی‮ ‬شەپۆڵێكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئاوارەكان،‮ ‬هەموو ئەمانە بوونە هۆی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬بارگرانییەكی‮ ‬گەورە بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان و هەرێمیان‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬دوخێكی‮ ‬سیاسی،‮ ‬ئابووری‮ ‬و دارایی‮ ‬ناهەموار كردەوە‮.‬

شایەنی‮ ‬باسە ئامانجی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لەم هەڕەشە و پەلامارانەی‮ ‬سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ لەنێوبردنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بووە،‮ ‬بەڵام ئیرادەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬سیاسیی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بە تایبەت كە چۆكیاننەدا و تەسلیم نەبوونە بە دوژمنانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬توانی‮ ‬خەونی‮ ‬ناحەزان و داگیركارانی‮ ‬كوردستان لە گۆڕ‮ ‬بنێت و مەرامە سیاسییە بۆگەنەكەیان پووچەڵ بكاتەوەو وانەیەكیان پێبدات كە چیتر جورئەتی‮ ‬ئەوەیان نەبێت دەستدرێژی‮ ‬بكەنە سەر خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬نیشتیمان‮.‬

سیاسەت كردن بە ئەقڵانیەت و لۆژیكەوە هەموو كات سەركەوتن بەدوای‮ ‬خۆیدا دەهێنێت،‮ ‬هەوڵە دیبلۆماسیەكانی‮ ‬ڕێزداران نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و مەسرور بارزانی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬و عێراق و ناوچەكە و دەوڵەتە زلهێزەكانی‮ ‬دونیا‮ ‬ڕاكێشانی‮ ‬سەرنجی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بە گشتی‮ ‬لە سەر هەموو ئاستەكاندا لێكەوتەوە كە هاوكات لەگەڵ ئەو پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییانەدا هەنگاوی‮ ‬بۆ هاوێژرا و ئەمەش بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە هەرێمی‮ ‬كوردستان جارێكی‮ ‬تر سەنگ و پێگەی‮ ‬بەهێز ببێتەوە و قۆناغ‮ ‬بە قۆناغ‮ ‬بكەوێتەوە سەر ئاراستەی‮ ‬ئاسایی‮ ‬خۆی‮. ‬

بۆیە ئەمڕۆ وا بەچاوی‮ ‬خۆمان دەبینین كە پێگەو سەنگی‮ ‬هەرێم لە سەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەرێمایەتی‮ ‬و عێراقیدا تا چ‮ ‬ڕادەیێك بەرەو پێشڤەچوونی‮ ‬بە خۆیەوە بینیوە و گەیشتۆتە چ ئاستێك‮. ‬بەڵێ هەرێمی‮ ‬وەك تاكە هەرێم ئەمڕۆ بە فەرمی‮ ‬بانگهێشت دەكرێت لە كۆڕبەندە ئابوورییەكان و كۆنفرانسە ئەمنییەكانی‮ ‬جیهان وەكو دەوڵەتێك مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا دەكرێت‮.‬

لە كۆتاییدا دەڵێم خۆشبەختانە هەرێمی‮ ‬كوردستان لە كاتی‮ ‬ئێستادا لە سەر ئاستی‮ ‬جیهانیدا بایەخێكی‮ ‬زۆری‮ ‬پێدەدرێت،‮ ‬چونكە دەسەڵاتی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێم كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان تیایدا پێشەنگە وەك حزبی‮ ‬یەكەم توانیویەتی‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬مەزن و گرنگ بگێڕێت لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیبلۆماسی‮ ‬و ئەمنیەوە،‮ ‬واتە سەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئاشتیی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬بپارێزێت و هاوسەنگی‮ ‬ڕابگرێت لە نێوخۆو دەرەوەدا‮.‬