هەواڵی کوردستان ئێستا

لەكاتی نوێژی بەیانی، پۆلیسی ئیسرائیل هێرشی كردە سەر نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسا

لەكاتی نوێژی بەیانی، پۆلیسی ئیسرائیل هێرشی كردە سەر نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسا
لەكاتی نوێژی بەیانی، پۆلیسی ئیسرائیل هێرشی كردە سەر نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسا

2021-05-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ له‌ماوه‌ى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى نێوان پۆلیسى ئیسرائیل ونوێژخوێنانى مزگه‌وتى ئه‌قسا، 10 هاوڵاتى بریندار ده‌بن، به‌مه‌ش ژماره‌ى برینداران ده‌گاته‌ 100 كه‌س.

سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ، له‌كاتى به‌رێوه‌چوونى نوێژى به‌یانى، پۆلیسى ئیسرائیلى داگیركار هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆره‌پانه‌كانى مزگه‌وته‌كه‌ وبه‌هۆیه‌وه‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌نێوانیان دروست بوو.

مانگى سورى فه‌له‌ستینى رایگه‌یاندوه‌: له‌و رووبه‌رووبوونه‌وانه‌دا، 10 نوێژخوێن به‌گوله‌ى پلاستیكى وفرمێسك رێژ بریندار كراون.
له‌ماوه‌ى رابردوو دا، 90 فه‌له‌ستینى بریندار كراون له‌ناوچه‌ى باب ئه‌لعامود، كه‌یه‌كێكه‌ له‌ده‌رگاكانى مزگه‌وتى ئه‌قسا، وژماره‌یه‌كى زۆریش ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان كراون، وله‌نێو بریندارانیش دا منداڵى ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ تا پێنج ساڵیشى تێدایه‌.

زیاتر له‌ 90 هه‌زار موسڵمان، له‌مزگه‌وتى ئه‌قسا به‌شداریان له‌شه‌وى قه‌دردا كردوه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ سوپاى ئیسرائیل رێكارى تۆندى گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى موسڵمانان به‌مزگه‌وته‌كه‌ نه‌گه‌ن.