موشەكە لە كۆنتڕۆڵ دەرچوەكەی چین كەوتە خوارەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
نوسینگه‌ی ئه‌ندازیاریی بۆشایی ئاسمانی چین رایگه‌یاند، موشه‌كه‌كه پاش ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی له كۆنتڕۆڵ ده‌رچوه هاتوه نێو به‌رگه‌هه‌وای زه‌وییه‌وه به‌شێكی زۆری له‌نێوچوه و پاشماوه‌كه‌یشی له زه‌ریای هیندی كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
(لوقمان حه‌وێز) شاره‌زای بواری گه‌ردوونناسی له ناسا بڵاویكردۆته‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پارچه‌كانی مووشه‌كه چینییه‌كه كه‌وتۆته نێو ئاوی باشووری زه‌ریای هیندی له خۆرئاوای دورگه‌كانی ماڵدێڤ.
نوسینگه‌ی ئه‌ندازیاریی بۆشایی ئاسمانی چین به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه راگه‌یاند، موشه‌كه چینییه‌كه پاش ئه‌وه‌ی له كۆنتڕۆڵ ده‌رچوه و هاتوه نێو به‌رگه‌هه‌وای زه‌وییه‌وه به‌شێكی زۆری له‌نێوچوه و پارچه پارچه بوه و پاشماوه‌كه‌یشی له زه‌ریای هیندی له‌نزیك ماڵدیڤ كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
به‌پێی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی چین، موشه‌كه‌كه به‌سه‌ر ده‌ریای عه‌ره‌بیدا پاش چونه ناو هه‌واوه پارچه پارچه بووه و لێكهه‌ڵوه‌شاوه، هاوكات میدیاكانی چین ده‌ڵێن، پاشماوه‌ی موشه‌كه‌كه له باشوری ڕۆژئاوای هندستان و سریلانكا كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
كه‌شتیه ئاسمانیه‌كه له رۆژی 29ی نیسان له دورگه‌ی "هاینان"ـی چینه‌وه به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵدرا،بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی دروستكردنی بنكه‌یه‌كی ئاسمانیی چینی بۆ خولگه‌ی زه‌وی بگوازێته‌وه، به‌لام له كونترول ده‌رچوو به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ره‌مه‌كى له خولگه‌ى زه‌وى ده‌خولایه‌وه تا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرو كه‌وته خواره‌وه.