هەواڵی کوردستان ئێستا

زەریف: بەرپرسیارێتی دانوستانە ئەتۆمییەكان واشنتۆنە نەك تاران

زەریف: بەرپرسیارێتی دانوستانە ئەتۆمییەكان واشنتۆنە نەك تاران
زەریف: بەرپرسیارێتی دانوستانە ئەتۆمییەكان واشنتۆنە نەك تاران

2021-05-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌باره‌ى دانوستانه‌ ئه‌تۆمییه‌كان له‌ڤییه‌ننا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند: به‌رپرسیارێتی دانوستانه‌ ئه‌تۆمییه‌كان كه‌له‌ڤییه‌نا به‌رده‌وامه‌ بۆ سه‌رله‌نوێ بووژانه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی وگه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ رێككه‌وتنه‌كه‌، تاران نییه‌ به‌ڵكو واشنتۆنه‌.

له‌په‌یامێكیدا كه‌له‌رێگه‌ی تویته‌ره‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، محمد جواد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاندوه‌: كێشه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بووه‌ كه‌له‌ 8ی ئایاری 2018 بریاری كشانه‌وه‌ی تاك لایه‌نه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی دا.

زه‌ریف، كه‌ئاماژه‌ی به‌تره‌مپ كرد، گوتی: سێ ساڵ پێش ئێستا وه‌كو ئه‌مڕۆ، كه‌سێكی بێ ئابڕو به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانی ئه‌مریكای له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی وبڕیاری ژماره‌ 2231ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی پێشێلكرد.

زه‌ریف گوتشی: سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن، ده‌بێت بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بدات كه‌وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامی به‌نایاسایی ده‌دات یان نادات یان پابه‌ندی یاسا ده‌بێت یان نابێت. له‌م بابه‌ته‌دا به‌رپرسیارێتی له‌ئه‌ستۆی ئه‌مریكا-یه‌ نه‌ك ئێران.