ھێزێکی دیکەی سوپای عێراق لە کەرکووک جێگیرکرا
2021-05-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ھێزێکی سەربازی کە پێکهاتووە لە هەزار و ٢٠٠ کارمەند بەناوی پاراستنی یاسا لە بەغداوە بۆ کەرکووک بەڕێکەوتن و لەئێستادا ئەو ھێزە لە قەزای دووبز، ناحیەی سەرگەڕان و ناحیەی پردێ جێگیرکراون.
ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ناسر ھەرکی بەئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "ھێزەکە لە چوار فەوج پێکھاتووە و لەئێستادا لە دەورووبەری کەرکووک جێگیرکران کە هەزار و ٢٠٠ سەربازی سوپای عێراقن".
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو ئەو ھێزە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی ئەو ناوچانەی دەکەنەوە نێوان ھەردوو ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان و لە سێ ناوچەی سنووری قەزای دووبز جێگربوون.