هەواڵی کوردستان ئێستا

دژە تیرۆرى پارتی روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌

دژە تیرۆرى پارتی روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌
دژە تیرۆرى پارتی روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌

2021-05-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

دژە تیرۆرى پارتی ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ پرسی به‌ ئامانجگرتنی قاسم سوله‌یمانی هه‌بێت و رایده‌گه‌یه‌نێت: گرووپێک هەیە بە ناوی CTG کە سەر بە لاهوور جەنگی و براکانیەتی و پابەند بە رێکار و یاساکانی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانییەوە نین.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی دژه‌ تیرۆری پارتیدا هاتووه‌، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی رۆژنامەوانیی بنکۆڵکاری لە ماڵپەری یاهوو نیوزی یٔەمریکی لەسەر وردەکاری یٔۆپەراسیۆنی بە یٔامانجگرتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی یٔێران کە تێیدا ناوی دژە تیرۆری کوردستان هاتووە، لێرەوە بۆ هەموو لایەکی رادەگەیەنین، دژە تیرۆری کوردستان ناسراوە بە CTD وە دوور و نزیک پەیوەندی بە زانیارییەکانی ناو یٔەو راپۆرتە و یٔەو یٔۆپەراسیۆنەوە نییە و لێی بێ یٔاگایە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، گرووپێک هەیە بە ناوی CTG کە سەر بە لاهوور جەنگی و براکانیەتی و پابەند بە رێکار و یاساکانی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانییەوە نین و لە دەرەوەی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2011ی پەرلەمانی کوردستان کار دەکات کە تایبەتە بە یٔەنجومەنی یٔاسایشی هەرێمی کوردستان-عێراق.

دژه‌ تیرۆری پارتی راشیگه‌یاندووه‌، لە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکەی یاهوو نیوزدا بە روونی باس لەم تێوەگلان و بەشدارییەی هێزەکانی CTG دەکات و بۆ یٔەو مەبەستەش لە راپۆرتەکەدا بە روونی یٔاماژە بەوە دەکەن کە پەیوەندییان بە لاوێن یٔازادی گوتەبێژی لاهوور جەنگییەوە کردووە بۆ یٔەوەی روونکردنەوە لەسەر بەشداریی و تێوەگلانیان لە بەیٔامانجگرتنی قاسم سولەیمانیدا بدەن.

ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، یٔێمە دووبارە رایدەگەیەنین کە دژە تیرۆری کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بەم بابەتەوە نییە. پێشنیار دەکەین کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لێکوڵینەوەیەکی جددی لەسەر یٔەو راپورتە بکات بۆ یٔەوەی راستییەکان بو رای گشتی یٔاشکرا بکرێن.