هەواڵی کوردستان ئێستا

ئاسایشی ڕاپەڕین؛ دوو كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیركران

ئاسایشی ڕاپەڕین؛ دوو كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیركران
ئاسایشی ڕاپەڕین؛ دوو كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیركران

2021-05-09 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک


خەڵك بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، وەرگرتنی زانیاری دروست لە لایەن هێزەكانیانەوە دوو كەسیان بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرد، ویستبوویان 3 كیلۆ ونیو تلیاك بەپۆستە لە قەڵادزێوە بنێرنە سلێمانی و لەوێشەوە ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتی بكەن. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، دوای وەرگرتنی زانیاری دروست و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر ڕۆژی 6/5/2021 بنكەی ئاسایشی هەڵشۆ دوو تۆمەتباریان دەسگیركرد بە ناوەكانی (م,ئ,ه) و (م,ع,ب) كە بڕی 3.5 كیلۆ موادی هۆشبەریان لە جۆری تلیاك پێ‌ بووە. ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، تۆمەتباران ویستویانە ئەو موادە هۆشبەرە لە ڕێگەی نوسینگەیەكی پۆستە و گەیاندندا لەناو شارۆچكەی قەڵادزێوە‌ بنێرن بۆ سلێمانی و لە وێشەوە بۆ دەرەوەی وڵات. […]

The post ئاسایشی ڕاپەڕین؛ دوو كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیركران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.