هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

2021-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

ئاگاداریەك بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە کەوا یەکەم ژەمی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنای جۆری(فایزەر)یان لێداوە پێش 21 تاکو 28 ڕۆژ

ژەمی دووەم لە ڕۆژانی دووشەممە 10 / 5 / 2021 و سێشەممە 11 / 5 / 2021 لەکاتژمێر 8:30 بەیانی تاوەکو 5:00ئێوارە دەتوانن وەربگرن

بۆ ئەم مەبەستە سەردانی (سەنتەری پێدانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا) بکەن لە نەخۆشخانەی ڕزگاری

هاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە تەواوی ڤاکسین بۆ ژەمی دووەم دابینکراوە،

داواکارین بەشێوازێکی هێمنانە ئەو ڕێنماییانەی دانراوە بۆ لێدانی ڤاکسین جێ بەجێی بکەن.

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
5ی ئایاری 2021