كازمی: شاندێك لەهەرێمی كوردستانە بۆ چارەسەركردنی كێشەی ناوچه جێناكۆكەكان
2021-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: شاندێكى به‌غدا له‌هه‌رێمى كوردستانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ناوچه جێناكۆكه‌كان.
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاندوه: په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غدا وهه‌ولێر لهقوناغێكى زێرینیدان وگوتى: له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى هه‌رێم كاریان له‌سه‌ر نه‌هێشتنى ئه‌و لێكتێنهگهیشتنتانه كردوه له‌نێوانمان دا.
جه‌ختیشى كرده‌وه: گرنگه بڕوابوون له‌نێوان كورد وعه‌ره‌ب دروست بكرێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ناوچه جێناكۆكه‌كان، وگوتى: شایسته‌كانى هه‌رێمیش له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا ده‌گه‌ن.
ئاشكراشیكرد: شاندێكى باڵاى به‌غدا، له‌هه‌رێمى كوردستانن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ناوچه جێناكۆكه‌كان، وگوتى: ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین بهپێشنیارێك كه‌به‌غدا بۆ هه‌ولێرى پێشكه‌شكردوه.