هەواڵی کوردستان ئێستا

دەزگای لوتكە: ماوەی 5 رۆژە 32 گەشتیاری كورد لەمیسر لەدۆخێكی ناهەمواردا دەست بەسەرن

دەزگای لوتكە: ماوەی 5 رۆژە 32 گەشتیاری كورد لەمیسر لەدۆخێكی ناهەمواردا دەست بەسەرن
دەزگای لوتكە: ماوەی 5 رۆژە 32 گەشتیاری كورد لەمیسر لەدۆخێكی ناهەمواردا دەست بەسەرن

2021-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ده‌زگاى لوتكه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌مافى مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: كه‌32 گه‌شتیارى كورد له‌دۆخێكى ناهه‌مواردا له‌وڵاتى میسر ده‌ستبه‌سه‌رن.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ده‌زگاى لوتكه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌مافى مرۆڤ ئاشكرایكردوه‌: كه‌شۆفێرێكى میسرى ئه‌و گه‌شتیاره‌ كوردانه‌ى بۆ شارى ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ى گواستووته‌وه‌،له‌شوێنێكى قه‌ده‌غه‌كراو دایبه‌زاندوون،دواتر زێره‌ڤانانى سنورى سه‌ر به‌میسر ئه‌و گه‌شتیاره‌ كوردانه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ركردوه‌،به‌گومانى هه‌وڵدان بۆ گه‌شتكردنى ناسایایى بۆ ناوچه‌كانى سوریا.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌:له‌ئێستا دا ئه‌و گه‌شتیاره‌ كوردانه‌ له‌سه‌نته‌رێكى پۆلیسن له‌میسرو ماوه‌ى پێنج رۆژه‌ له‌دۆخێكى ناگونجاودا ده‌ژین، به‌هۆى نه‌بوونى ئاووخواردن له‌و شوێنه‌ى كه‌ده‌ست به‌سه‌رن.

لوتكه‌ راشیگه‌یاندوه‌: دواى لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ل ئه‌و گه‌شتیارانه‌،رۆژێك به‌ر له‌دادگاییكردنیان، دادوه‌ر بریارى ئازادكردنیان بۆ ده‌ركردوه‌ تاوه‌كو بۆ هه‌رێمى كوردستان بگه‌رێندرێنه‌وه‌.