هەواڵی کوردستان ئێستا

سەركردەی تالیبیان هۆشداری دەداتە ئەمریكا لەپێشێڵكردنی رێككەوتنی دەوحە

سەركردەی تالیبیان هۆشداری دەداتە ئەمریكا لەپێشێڵكردنی رێككەوتنی دەوحە
سەركردەی تالیبیان هۆشداری دەداتە ئەمریكا لەپێشێڵكردنی رێككەوتنی دەوحە

2021-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سه‌ركرده‌ى تاڵیبان، هۆشدارى ده‌داته‌ ئه‌مریكا له‌پێشێڵكردنى رێككه‌وتنى ئاشتى ساڵى 2020 كه‌له‌ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر ئیمزایان له‌سه‌ركردوه‌ به‌تایبه‌ت له‌كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له‌ئه‌فغانستاندا.

هیبه‌توڵڵا ئه‌خۆند زاده‌، سه‌ركرده‌ى بزۆتنه‌وه‌ى تاڵیبان رایگه‌یاندوه‌: ئێمه‌ كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ئه‌فغانستان به‌هه‌نگاوێكى گرنگ ده‌زانین. وگوتى: چه‌ندین جار ئه‌مریكا پێشێڵكارى رێككه‌وتنى ئاشتى كردوه‌، بۆته‌ هۆى ئه‌نجامدانى زیانى گیانى وماددى بۆ هاوڵاتیانى ئه‌فغانستان.

جه‌ختیشى كرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا شكستنى هێنا له‌په‌یمانه‌كه‌ى وپابه‌ندبوونه‌كانى، ئه‌و كات پێویسته‌ به‌رپرسیاره‌تى له‌ئه‌ستۆى خۆى بگرێت له‌روودانى هه‌ر سزایه‌ك.

له‌ 20ى نیسانى رابردوو، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاندبوو: كه‌كۆنگره‌ى ئیستانبۆل له‌باره‌ى ئه‌فغانستان دواخراوه‌ تاوه‌كۆ دواى مانگى ره‌مه‌زان.

به‌نێوبژیوانى قه‌ته‌ر، دانوستانه‌كانى نێوان واشنتۆن وبزۆتنه‌وه‌ى تاڵیبان ده‌ستیان پێكردوه‌و له‌كۆتاییه‌كانى مانگى شوباتى ساڵى 2020 یه‌كه‌م رێككه‌وتنى ئاشتیان ئیمزا كردوه‌ بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ئه‌فغانستان ولێكگۆڕینه‌وه‌ى دیله‌كانى نێوانیان.