هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەردۆغان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مەحمود عەباس و ئیسماعیل هەنییە ئه‌نجامدا

ئەردۆغان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مەحمود عەباس و ئیسماعیل هەنییە ئه‌نجامدا
ئەردۆغان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مەحمود عەباس و ئیسماعیل هەنییە ئه‌نجامدا

2021-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەجیا دوو پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی فەڵه‌ستین، مەحمود عەباس و سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل هەنییە ئەنجامدا.

ئەردۆغان لە میانی هەردوو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پەلامارەکانی ئیسرائیل-ی بۆسەر قودس بە "تیرۆر" ناوبرد و بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو ستەمەی کرد کە بەرامبەر فەڵەستینییەکان ئەنجامدەدرێت.

سەرکۆماری تورکیا، جەختی لەوەکردەوە کە هەموو جیهان بەگشتیی و جیهانی ئیسلامی بەتایبەتی، لە هەوڵدان بۆ ئەوەی هەر کارێکیان لەدەست بێت بۆ وەستاندنی تیرۆر و داگیرکارییەکانی ئیسرائیل، ئەنجامیبدەن.

ئەردۆغان دووپاتیشیکردەوە کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی دۆزی فەڵەستین، پشتگیریکردنی خوشک و برا فەڵەستینییەکان و پاراستنی شکۆی قودس.