هەواڵی کوردستان ئێستا

بزووتنەوەی حه‌ماس ژمارەیەک موشەک لە غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل ده‌كات

بزووتنەوەی حه‌ماس ژمارەیەک موشەک لە غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل ده‌كات
بزووتنەوەی حه‌ماس ژمارەیەک موشەک لە غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل ده‌كات

2021-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

دوای هه‌ڕه‌شه‌كانى له‌ ئیسڕائیل، بزووتنەوەی حه‌ماس ژمارەیەک مووشەکى ئاراستەی ئەو وڵاتە کرد و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا. ژمارەیەک شەقام و هێڵی شەمەندەفەریش لە باشووری وڵاتەکە جووڵەیان تێدا راگیراوە.

بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، مووشەکەکان لە غەززەوە رەوانەی ئیسرائیل کراون. ئەوەش دوای گرژییەکانی سێ رۆژی رابردووی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان دێت لە ئۆرشەلیم (قودس).

بەپێی زانیارییەکانی میدیا خۆجێییەکانی ئیسرائیل، یەکێک لە مووشەکەکان بەر باڵەخانەیەکی چۆڵ کەوتووە. هاوکات پەرلەمانی ئیسرائیلیش چۆڵکرا.

بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی بەرپرسیارێتیی خۆی لە هاویشتنی مووشەکەکان راگەیاند و دەڵێت، هاویشتنی مووشەکەکان "لە وەڵامی [ئیسرائیل] بووە بەرامبەر ئەو تاوان و تووندوتیژییانەی بەرامبەر خەڵک لە شێخ جەڕاح و مزگەوتی ئەقسا کردوویەتی، ئەمە پەیامێکە کە دووژمن دەبێت بەباشی لێی تێبگات.