هەواڵی کوردستان ئێستا

سلێمانی.. لە مانگی ڕەمەزاندا نزیكەی 2500 تۆن گۆشت خوراوە

سلێمانی.. لە مانگی ڕەمەزاندا نزیكەی 2500 تۆن گۆشت خوراوە
سلێمانی.. لە مانگی ڕەمەزاندا نزیكەی 2500 تۆن گۆشت خوراوە

2021-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك لێپرسراوی هۆبەی كوشتارگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، “بەدرێژایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز 2 هەزار و 480 تۆن گۆشتیان ڕەوانەی بازاڕەكانی شاری سلێمانی كردووە”. د.شاڵاو عارف لێپرسراوی هۆبەی كوشتارگەی سلێمانی ڕایگەیاند،”بەدرێژایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، ستافی كوشتارگە بەگشتی بەردەوام بوون لەكارو ئەركدا، بەدرێژایی ئەو مانگە پیرۆزە 2 هەزار و 480 تۆن گۆشتیان ڕەوانەی بازاڕەكانی شاری سلێمانی كردووە كە لەڕووی تەندروستی و بەهایی خۆراكی شیاو بوو”. ئاماژەی بەوەشداوە،” لەلایەن تیمە پزیشكییەكانەوە 9 تۆن و 550 كیلۆ دیاریكرا كەلەڕووی تەندروستی و بەهایی خۆراكییەوە نەشیاو بوو بۆ بەكارهێنان و هەڵگری نەخۆشییە مرۆژەڵییەكان بوون زیانی بەتەندروستی دەگەیاند و لە ناوبران.

The post سلێمانی.. لە مانگی ڕەمەزاندا نزیكەی 2500 تۆن گۆشت خوراوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.