قەڵادزێ.. دوو تۆمەتبار بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران
خەڵك بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لە قەڵادزێ دوو تۆمەتباریان بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركردووە. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی زانیاری دروست و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، لەلایەن بنكەی ئاسایشی هەڵشۆ دوو تۆمەتبار دەستگیركران كەبڕی سێ كیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەریان لەجۆری تلیاك پێبووە. ئاسایشی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، تۆمەتباران ویستویانە ئەو ماددە هۆشبەرە لەڕێگەی نووسینگەیەكی پۆستەوە لەقەڵادزێوە بینێرن بۆ شاری سلێمانی و لەوێشەوە بۆ دەرەوی وڵات. ئەوەشخراوەتەڕوو، هەردوو تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێكردووە.
The post قەڵادزێ.. دوو تۆمەتبار بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.