هەواڵی کوردستان ئێستا

بەرپرسێكی سیاسی كورد لە كەركوك هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت

بەرپرسێكی سیاسی كورد لە كەركوك هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت
بەرپرسێكی سیاسی كورد لە كەركوك هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت

2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، هەڕەشەی كوشتنم لێكراوە. حەسەن شێخانی بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو لەكاتی خۆئامادەكردنمان بۆ نوێژی شێوان بینیمان لە دەرەوە نامەیەك هەڵواسراوە بە دەرگاكەدا و هەڕەشەی تێدایە و فیشەكیان تێدا داناوە و پەیامەكەش ئەوەیە كە دەڵێت “ئێرە چۆڵ بكە و لێرە مەمێنە”. وتیشی”خوێندنەوەمان بۆ بابەتەكە ئەوەیە كە ئێمە داكۆكیكارێكی سەخت بووین بۆ هەموو پێكهاتەكانی شاری كەركوك بە عەرەب و توركمان و عەرب و تەنانەت مەسیحی و كاكەییەكانیش، وتومانە لێرە ئیدارەیەكی سەپێنراوە بەسەر شارەكەدا هەیە”. ئاشكراشیكرد، كەركوك تاكە پارێزگایە بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردن پارێزگاری بۆ دانەنراوە، ڕۆژانە بەڕێوەبەرە كوردەكان دەگۆڕدرێن و سیاسەتێكی […]

The post بەرپرسێكی سیاسی كورد لە كەركوك هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.