هەواڵی کوردستان ئێستا

گرووپە بەرھەڵستکارەکانی غەززە ئۆپەراسیۆنێکیان لە ژێر ناوی "شیری قودس" لە دژی ئیسرائیل دەستپێکرد

گرووپە بەرھەڵستکارەکانی غەززە ئۆپەراسیۆنێکیان لە ژێر ناوی "شیری قودس" لە دژی ئیسرائیل دەستپێکرد
گرووپە بەرھەڵستکارەکانی غەززە ئۆپەراسیۆنێکیان لە ژێر ناوی "شیری قودس" لە دژی ئیسرائیل دەستپێکرد

2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

گرووپە بەرھەڵستکارەکانی غەززە رایانگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکیان لە ژێر ناوی "شیری قودس" دەستپێکردووە.

ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش کە سەرجەم گرووپە بەرھەڵستکارەکانی غەززەی لەخۆگرتووە بەدەر لە بزووتنەوەی فەتح، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێدا ئاماژە بەوە دەکات، لە چوارچێوەی جەنگی شیری قودس، زرێپۆشێکی سەربازیی لە باکووری غەززە کراوەتە ئامانج و ھێرشی مووشەکیش بۆ سەر قودس ئەنجامدراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە سەنگەرەکانی دوژمن لەسەر خاکی داگیرکراو و دەوروبەری تەلئەبیب بە چڕی مووشەکباران کراون .

لە راگەیەندراوەکەدا زیاتر ھاتووە:

"لەوەو پێش دوژمنمان لەبارەی ھێرش نەکردنە سەر پیرۆزییەکانمان و گەلەکەمان ئاگەدارکردبووەوە. بەڵام بێ ویژدانانە لە ستەمکردن بەردەوام بوون. لەبەر ئەمەش، کاتی دانەوەی باج ھاتووە. گشت ھێزمان بۆ پارێزگاریکردنی رۆڵەی گەلەکەمان لە ھەموو شوێنێک کۆکردووەتەوە. ھەر چیەک دەبێ با ببێت، ھەرگیز پشتیان لێ ناکەین. لە ھەر کوێیەک بێت، چەکی ئێمە چەکی گشت گەلەکەمانە".

- رووداوەکانی قودس و غەززە

بەھۆی بەزۆرەملێ دەرکردنی دانیشتوانی گەرەکی شێخ جەراح لە رۆژھەڵاتی قودس-ی داگیرکراو ماوەیەکە گرژی و ئاڵۆزی روودەدا، جگە لەوە ھێرشی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ سەر نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسا گرژییەکانی لەو شارە پیرۆزە زیاترکردووە.

پۆلیسی ئیسرائیل لە ٧ی ئایاردا، لە کاتی نوێژی تەراویح بە بۆمبی دەنگی و فیشەکی پلاستیکی ھێرشی کردە سەر نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسا و بەپێی لێدوانەکانی مانگی سووری فەڵەستین-یش، لە ئاکامی رووداوەکاندا ٢٠٥ فەڵەستینی برینداربوون.

بەھەمان شێوە پۆلیسی ئیسرائیل، دوێنێ بەیانی بە بۆمبی دەنگی و فیشەکی پلاستیکی رووبەرووی فەڵەستیەنییەکان لە مزگەوتی ئەقسا بووەوە و بەم ھۆیەوەش ٣٣١ فەڵەستینی برینداربوون.