هەواڵی کوردستان ئێستا

لە هێرشی دووبارەی سەر مزگەوتی ئەقسا 281 كەس بریندار بوون

لە هێرشی دووبارەی سەر مزگەوتی ئەقسا 281 كەس بریندار بوون
لە هێرشی دووبارەی سەر مزگەوتی ئەقسا 281 كەس بریندار بوون

2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە ئاكامی دووبارە دەستوەردانەوەی توندی پۆلیسی ئیسرائیل بۆسەر فەڵەستینییەكان لە مزگەوتی ئەقسا قودسی رۆژھەڵاتی داگیركراو برینداربوون گەیشتووەتە ٢٨١ كەس. مانگی سووری فەڵەستین رایگەیاند، لە ئاكامی دووبارە دەستوەردانەوەی پۆلیسی ئیسرائیل ٢٨١ كەس برینداربوون. لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، پۆلیسی ئیسرائیل فیشەكی پلاستیكی و بۆمبی دەنگی لەنێو حەرەمی شەریف بەكارھێناوە و ١٦١ كەسیش لە بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون. باسلەوەشكراوە، لە ئاكامی ھێرشەكانی پۆلیسی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی دوێنێوە تا ئێستا ٦١٢ كەس برینداربوون و لەو ژمارەیەش ٤١١ كەس بەمەبەستی چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

The post لە هێرشی دووبارەی سەر مزگەوتی ئەقسا 281 كەس بریندار بوون appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.