هەواڵی کوردستان ئێستا

ئێران، زیاتر لە300 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ئێران، زیاتر لە300 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
ئێران، زیاتر لە300 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 18133 كەس تووشی كۆرۆنا بوون. سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 18133 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 307 كەسیش گیانیان لە دەستداوە. وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 2 ملیۆن و 691 هەزار و 352 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”. ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 75 هەزار و 568 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

The post ئێران، زیاتر لە300 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.